وێنە.. شوێنەوارێکی 2 هەزار ساڵە لە گەرمیان دۆزرایەوە

به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به‌ وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند، لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەیەکدا لەناو بازاڕی شاری کەلار دوو پارچە شوێنەوار دۆزراونەتەوە کە پێشبینی دەکرێت هی 2 هەزار ساڵ پێش ئێستا بێت.

ساڵح سه‌مین، به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به‌ وه‌كاله‌ت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەیەکدا دوو شوێنەوار کە ئێسک و پروسکی دوو کەسی تێدا بووە لەگەڵ چەند پارچە کانزایەکی دیکە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا پشکنین بۆ شوێنەکە بەردەوامە”.

بە وتەی ساڵح سەمین، ئەوان پێشتریش پێشبینی ئەوایان کردووە کە ئەو شوێنە شوێنەواری دێرین بێت و ئاسەواری تێدابێت، بۆیە بەرلەوەی پڕۆژەی هاوڵاتییەکە دەستپێبکات، ئێمە پشکنینمان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە شوێنەوارێکی تێدابووە مێژووەکەی بۆ 2 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان پێدەچێت ئەو شوێنە ژن و مێردێکی تێدا نێژرابێت و بەپێی بیروبڕوای ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە کۆمەڵێک خشڵ و کانزایان لەگەڵدا نێژراوە، کە پێدەچێت مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی…
Total
0
Share