وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەمەودوا ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کردووە، ڕێگەی بە هاوردەکردنی بەنزین داوە.
ڕاشیگەیاند، پێویستە لە بازگەکان هەموو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بەپێی کوالێتیی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردەبکەن و خواستی بازاڕ وەک پێوست دابینبکرێت.