شارەوانیی سلێمانی: مزگەوتەكەی گوندی ئەڵمانی نایاساییە و لەسەر پرۆژەی ئاو دروستكراوە

شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتێكی ناو گوندی ئەڵمانی دەدات، دەڵێت، نیازی تێکدان و ڕووخاندنی ھیچ بیناو موڵکێکیان نییە چ جای ئەوەی بێتە سەر شوێنێکی پیرۆزی وەک مزگەوت، ئاشكراشیكردووە، گوندی ئەڵمانی ھیچ جۆرە مامەڵەیەکی یاسایی بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە وەرنەگرتووە و لەسەر پڕۆژەی ئاو دروستكراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی نیازی تێکدان و ڕووخاندنی ھیچ بینا و موڵکێکمان نییە، چ جای ئەوەی بێتە سەر شوێنێکی پیرۆزی وەک مزگەوت، بەڵام پابەندبوون بە یاسا و جێبەجێکردنی، ئەرکی ھەموو لایەکمانە”.

شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “لایەنی جێبەجێکار ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی نەبووە، ئاشکرایە دروستکردنی مزگەوت کۆمەڵە ڕێکارێکی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پێویستە، لایەنی جێبەجێکار نەخشەی پەسەندیی نەبووە، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو لایەنە ھیچ جۆرە مامەڵەیەکی یاسایی بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە وەرنەگرتووە”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ڕایگشتی

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە کەناڵی ئێن ئاڕتی، بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو پارچە زەوییەی مزگەوتەکەی لەسەر دروستکراوە، ناوچەی قەدەغەکراوە (محرمە)یە، لەبەرئەوەی لەسەر بۆریی ئاو و پڕۆژەیەکی ئاو دروستکراوە، کە بۆ گوندی ئەڵمانی دەڕوات، ھەمان ئەو بەندەی ڕێگری لە دروستکردنی بینا دەکات لەسەر ئاوەڕۆ، ھەمان بڕگەش ڕێگری لە دروستکردنی بینا دەکات لەسەر پڕۆژەی ئاو.

بۆ بەرچاوڕوونیی ھاوڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی، ئێمە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی نیازی تێکدان و ڕووخاندنی ھیچ بینا و موڵکێکمان نییە، چ جا ئەوەی بێتە سەر شوێنێکی پیرۆزی وەک مزگەوت، بەڵام پابەندبوون بە یاسا و جێبەجێکردنی، ئەرکی ھەموو لایەکمانە.

بەڵام لایەنی جێبەجێکار ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی نەبووە، ئاشکرایە، دروستکردنی مزگەوت کۆمەڵە ڕێکارێکی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پێویستە، لایەنی جێبەجێکار نەخشەی پەسەندیی نەبووە، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو لایەنە ھیچ جۆرە مامەڵەیەکی یاسایی بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە وەرنەگرتووە.

بۆیە پێتان ڕادەگەیەنین ئەو کارەی ئەنجاممان داوە بە ڕەزامەندیی داواکاری گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوەی زیادەڕۆیی بووە و پێشتریش سکاڵای وەبەرھێنانی لەسەربووە، لە ھەمان کاتدا، فەرمانی کارگێڕیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بۆ دەرچووە، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی بە نووسراوێک لە ساڵی (٢٠٢١)دا داوای لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پڕۆژەیە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

بابەتی پێشتر

كازمی: هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا

بابەتی دواتر

(NBA) ئۆرلاندۆ ماجیک و دیترۆیت پیستۆنز چانسی "پلەی ئۆف"یان لەدەست دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مه‌خمور ده‌كات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەكه‌ى داعش بۆسه‌ر مه‌خمور و ‏ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌سره‌ ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی سه‌ر به‌…
Total
0
Share