وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025 لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمداین، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share