گەنجێکی تەمەن 28 بە ناوی بێکەس حەکیم کەوتە ژێر ئەسانسۆری مینی مارکێتێک و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، کرێکارێکى تەمەن 28 ساڵ لە مینی مارکێتێک کەوتووەتە ناو ئەسانسۆرێک و گیانىلەدەستداوە.
سەبارەت بە چۆنییەتى ڕووداوەکە، ئاشکرایکرد،،”جارێ لە لێکۆڵینەوەداین، بەڵام کاتێک گەیشتینە سەر ڕووداوەکە، کرێکارەکە لە نێوان ئەسانسۆرەکە و دیوارەکە گیرى خواردبوو”.