وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت هەنگاو بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە دەنێن

دوای کۆبوونەوەی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ هاوپەیماناندا، وەزارەتەکە دەڵێت لە ئایندەیەکی نزیکدا موچەی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا دەڵێت، ” بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ یان تێن هۆڤ، ڕاوێژکاریی سەربازی هۆڵەندا کۆبونەوەیەکی بەڕێوەبرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوە لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەکە بە ئەنجام بگات وهەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ یەکخستنەوە و داتابەیسکردنی وەزارەتەکە، لە کاتێکدا لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاوکاری و پاڵپشتی تەواو دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
Total
0
Share