وتەبێژی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سلێمانی بە بودجەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، پڕۆژەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێت.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لهسهر بودجهی داهاتی 8%ی بەڕێوبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دووكان، به بڕی زیاتر له دوو ملیار دینار، پڕۆژەی دابینكردن و گۆڕینی گۆڕەر بۆ ویستگەی گۆڕینی كارەبای تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێت.
سەبارەت بە گرنگیی پڕۆژەکەش،سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، ماوەی چەند ساڵێكە گۆڕەرێكی وێستگەكە سوتاوە و ئەوەش بارێکی زۆری لهسەر گۆڕەرەكانی دیكەی وێستگەكه دروستكردبوو، هەروەها وەک پێویست نەدەتوانرا كارەبا لە وێستگەكەوە دابین بكەین، ئەم پڕۆژە کێشەی بارزۆری وێستگەکە چارەسەردەکات.