وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر قسەی بۆ ئێستا كرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد.

دیسكی ئینگلیزیی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەبارەی ڕای ئەمریكا بەرامبەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدرا، بە ئیمەیڵ پرسیاری ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد.

ڕێپێدراوێكی وەزارەتەكە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە دیسكی ئینگلیزیی تۆڕی میدیایی ئێستا-وە كردەوە، ڕایگەیاند، ڕای فەرمیی ئەمریكا هەمان ئەو ڕایەیە كە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی هێرشەكەوە ئاشكرایكردووە.

درەنگانی شەوی شەممە، جارێکی دیکە بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سیستمی بەرگریی ئاسمانی کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕووبەڕووی درۆنەکان بوویەوە.

دوای هێرشەکە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دەربڕی لە دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکەی  سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر هێرشەکە ڕایگەیاند، “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو: پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکدەهێندرێت

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، “پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت”. د. سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی…
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share