سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 ملیار دینار کورتهێنانی دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوێنێ هەرێمی کوردستان بە ڕەسمی بەغدادی ئاگادارکردووەتەوە کە ناتوانێت 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش بنێرێت، بەغدادیش دەڵێت، ناچارن لە پارەی مووچە ئەو 120 ملیار دینارە دەربهێنن.
وتیشی، ئەگەر 120 ملیارەکە کەمببێتەوە، 60 بۆ 65 ملیار دینار کورتهێنان لە مووچەدا دەبێت و بەشێکی زۆر لە مووچەخۆران ناتوانن مووچە وەربگرن، ئەوانیش 51 هەزار فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەن.