بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیرییەکانی خاتوو کلۆید لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئان کلۆید پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پشتگیرییەکانی لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، “کۆچی دوایی خاتوو ئان کلۆید، پەرلەمانتاری پێشووتری بەریتانیا، دۆستی دێرینی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال لەدڵەوە نیگەرانیکردم، پشتگیرییەکانی خاتوو کلۆید لە قۆناغی سەختی خەباتی کوردایەتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین و بە ئەوپەڕی رێز و وەفادارییەوە یادی دەکەینەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دەتوانین بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی…
Total
0
Share