نووسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی بەپەلەی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەوە كۆبووەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە چوارچێوەی دەستوور و بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی كراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی ناوچەكە و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییی و ئابورییەكان و بەرنامەی حكومەت گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.

لە دیدارەكەدا تەئكید لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بۆ كێشە داراییەكان لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كرایەوە بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی و پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا گرنگیی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: حکومەتی عێراق جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەعرەجی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share