کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکی 2 تا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزمتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کوردستان چەند مرۆڤێکی نیاندەرتاڵ شەڕیان کردووە و یەکێکیان بە ڕم کوژراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان و زانکۆی کەیمبریجی بەریتانی توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە، کە تیشک دەخاتە سەر یەکێک…
Total
0
Share