وەزیری خوێندنی باڵا، ڕایگەیاند، لەبارەی کەیسەکەی د.عەبدوللەتیف هیچ فشارێکمان لەسەر نییە و بەگوێرەی یاسا مامەڵە دەکەین.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەبارەی کەیسەکەی د.عەبدوللەتیف هیچ فشارێکمان لەسەر نییە و ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی سلێمانیمان دێتە بەردەست و ئەو کاتە بڕیاری لەسەر دەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە دەکرێت.