تەندروستیی ڕاپەڕین: دوو کارمەندی کەمتەرخەم سزادران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوە هاتووچۆکەی ئەمڕؤی شاری ڕانیە بڵاوکردەوە.

تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لەسەر سەنتەری تیشک لە ڕانیە بڵاوکرایەوە، بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنرا.

ئاماژەی بەوەدا، دوای لێکۆڵینەوەی ورد، دەرکەوت سەرەڕای ئەوخزمەتانەی پێشکەشی بـ.ـریندرەکان کرابوو، بەڵام لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دوبارەنەبوونەوەی حاڵەتی لەم جۆرە لیژنەکە سزای بۆ کەمترین کەمتەرخەمی دەرکرد و دوو لەوکارمەندانەی کە بەکەمتەرخەم دیاریکران، سزادران و سزای ئاگادارکردنەوەش ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share