د. ئەحمەد کەرکوکی: گریمان د. عەبدوللەتیف تاوانێکی ئەنجامداوە دەی بە تۆ چی؟

د. ئەحمەد کەرکوکی نووسینێکی سەبارەت بە دۆسیەکەی عەبدوللەتیف ئەحمەد بڵاویکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئیسلامدا حەددی لەسەر نییە، لە تاوانبار تاوانبارتر ئەو کەسەیە کە هەوڵی ئاشکراکردنی تاوانی کەسێکی دیکە دەدات

د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لە مێشکی مندا چەند پرسیارێک دێت و دەچێت تا ئێستا هیچ وەڵامێکم بۆیان نییە، بۆ نموونە، قـ.ـوربانییەک بوێریی ئەوەی هەبێت دەنگ و نامەی خۆی و کەسێکی دیکە، بۆ کەسێکی نەناسراو بنێرێت، تا بۆی بڵاوبکاتەوە، بە حساب خۆی کەڕ، لاڵ و کوێرە نازانێت بڵاوی بکاتەوە، بایی هێندەش دەبێت بوێریی هەبووایە کە بچووایە سکاڵای تۆمار بکردایە و ڕاستەوخۆ مافی خۆی وەرگرتایەتەوە، ئەگەر قەرار بێت قـ.ـوربانیی بێت.

دەشڵێت، وەرن با گریمانەیەک بکەین، گریمان د.عەبدوللەتیف تاوانێکی ئەنجامداوە، دەی بە تۆ چی؟ مەگەر جەنابت پێرفێکت و کامڵیت؟ لە کوێی ئاییندا ڕێگەت پێدراوە بچیت تاوانی کەسێک ئاشکرابکەیت، مادەم بابەتەکە لەنێوان خۆی و خوادایە؟ دەزانن (ئەگەر) تاوانێکیش ئەنجامدرابێت، مادەم بە ڕەزامەندیی هەردوولا بووە، تەنانەت بەهێزترین یاساکانی جیهانیش ناتوانێت سزایان بدات، بابە ئەو خۆی کە ڕازی بووە بچێتە ئۆتۆمبێلەکەیەوە، هەرچی پێی خۆش بووبێت کردوویەتی، ئاخر بە من و تۆ چی؟!

لە کۆتایشدا دەڵێت، باش ئەوە بزانن تاوان تا بە نهێنی بمێنێتەوە، لە ئیسلامدا حەددی لەسەر نییە، لە تاوانبار تاوانبارتر ئەو کەسەیە کە هەوڵی ئاشکراکردنی تاوانی کەسێکی دیکە دەدات، بەهیوام کوێرانە بڕیارنەدەین و مادەم بوو بە ڕای گشتی پێویستە دادگا، لایەنی پەیوەندیدار، پسپۆڕی تەکنەلۆجیا ئەم بابەتە یەکلابکەنەوە نەوەک کەسێکی نەخوێندەوار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share