دوای غاز، نۆرەگرتن بۆ بەنزین لە هەولێر دەستیپێكرد

ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، نۆرەگرتن بۆ بەنزین لە هەولێر دەستیپێكردەوە و دەشڵێت، “نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە بەنزینخانەكاندا جیاوازە و تائێستا نازانرێت ئەو بەنزینەی بەشێوەی پاڵپشتیكراو بۆ شۆفێران دابیندەكرێت بڕەكەی كەمكراوەتەوە یاخودنا.

نافز ناوپردانی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێكە شۆفێران نۆرەیان بۆ ئەو بەنزینە گرتووە كە بەشێوەی پاڵپشتیكراو دابیندەكرێت و تا ئێستا هۆكارەكەی نازانرێت كە ئەو بڕە بەنزینەی پێشتر كەمكراوەتەوە یاخود نا و بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتە دەكەین”.

راشیگەیاند، بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا نرخەكەیان جیاوازە و چەند بەنزینخانەیەك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە 1000 بۆ 1050 دینار دەفرۆشن و بەشێكی دیكەیان لەو نرخە كەمترە كە ئەوەش پەیوەندی بە كوالێتیی بەنزینەكەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share