بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی ئەمڕۆ یەکشەممە، هیچ مامەڵەیەک لە بەشی مۆڵەتی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم وەرناگیرێت.
جگە لەوەش، لە پارێزگاکانی دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن، مامەڵە وەرناگرن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکە بە زووترین کات هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە.