پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ پێش ئەو شۆفێرەی هۆكاری ڕووداوەكە بووە دەستگیردەكات

ئۆتۆمبێلەكانی هەردوو تۆمەتبار

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە، بریندارەكە دوو تۆمەتی لەسەرە كە یەكێكیان هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەرە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شۆفێری تەکسییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ھاوڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێ، ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ھاوڵاتییەکەیان بە برینداری گەیاندە نەخۆشخانە.

بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و پشكنین دەركەوت بریندارەكە بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری كریستاڵ پێبووە، هەروەها دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەشی دەستبەسەر چەكێكی بێمۆڵەتدا گیراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، بەهۆیەوە تۆمەتبار (ئ.خ.) لەدایکبووی 1982 پەڕاوی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیركرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی پاش ماوەیەكی كەم بەسەر ڕووداوەكەدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد توانیان شۆفێری تەکسیەکەش تۆمەتبار (ع.ک.) لەدایکبووی 1969 بدۆزنەوە و دەستگیریبکەن و، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بە دوو رێگا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوە و وەك خۆی رەوانەبكرێت دەتوانرێت زیاتر…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share