ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم لە بەغداد دەستپێدەکەنەوە

ئەمڕۆ وەفدی هەرێم لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە چەند کۆبوونەوەیەک لە بەغداد ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شەوی رابردوو وەفدێکی هەرێم گەیشتوونەتە بەغداد و ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ وەفدەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی پلاندانان و دیوانی چاودێری لەبارەی داهاتی نانەوتی گفتوگۆ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی سیخوڕیی پاراستنی پارتی دژی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی تۆڕێكی سیخوڕیی پاراستنی پارتی دژی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكرێت، میدیایەكیش وردەكاریی ئامادەكردنی سیخوڕەكان لەلایەن پاراستنەوە رووندەكاتەوە. بەپێی…
Total
0
Share