ئەکسیۆس: ستیڤ ویتکۆف بەڕێوەیە بەرەو سویسرا

پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران بەرەو سویسرا بەڕێکەوتوون.

بەگوێرەی پێگەکە، سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنێتیی جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی هەفتەی ڕابردوو لەنێوان واشنتن و تاران واژووکرا. بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لووبنان لە ڕۆژی هەینی.

ئەمریکا و ئێران لەسەر لێکتێگەیشتنێکی 14 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕێککەوتوون. لێکتێگەیشتنەکە 60 ڕۆژ دەرفەت بە هەردوولا دەدات، ناکۆکییە بنچینەییەکانیان لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئـ.ـێران چارەسەربکەن.

ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەشداوە، جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ یاوەریی ویتکۆف دەکات لە سەردانەکەی بۆ سویسرا، عەباس عەراقچیش سبەی یەکشەممە گەشت دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share