بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد

پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەکی نوێی پەیوەندیدار بە کۆچبەرانەوە پەسەندکرد، کە قەدەغەی چوونە ناوەوەی کۆچبەران دەکات بۆ ئەو وڵاتە لەرێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە.

یاساکە پێشتر مشتومڕی زۆر لەسەر بووە و چەند جارێک لەلایەن پەرلەمانتارە ناڕازییەکانەوە هەموارکراوەتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا بە 289 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 230 دەنگی نەخێر، دوای خوێندنەوەی سیێەمی پرۆژەیاساکە پەسەندیکرد، قۆناغی دوای ئەمە یاساکە دەچێتە ئەنجومەنی لۆردەکان و لەوێدا دەتوانرێت هەمواربکرێتەوە یان دوابخرێت.

یاساکە دەڵێت، رێگەنادرێت هیچ کۆچبەرێک لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بە نایاسایی بچێتە بەریتانیاوە، هەر کۆچبەرێکیش بچێتە ئەو وڵاتەوە لەو رێگەیەوە، ئەوا یان دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دەکرێتەوە، یان دەنێردرێت بۆ وڵاتی سێیەم بەمەرجێک وڵاتێکی سەلامەت بێت.

ڕۆبێرت جێنریک، وەزیری کۆچبەران پێش دەنگدانەکە لە پەرلەمانی بەریتانیا وتی، “کۆچی نایاسایی یەکپارچەیی سیستەمی کۆچبەریمان تێکدەدات، هەر بۆیە دەمانەوێت بەلەمەکان بوەستێنین و سنوورەکانمان پارێزراو بکەین، ئەم پڕۆژە یاسایەش تایبەتە بەو ئامانجە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری دانوستانی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراکرد. ناسر…
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share