بە هۆکارێک کڕینی بەرهەمەکانی زارا حەرام کرا

بە هۆی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دادوەرێکی فەلەستینی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای زارا حەرام کرد.

مەحمود هەباش دادوەری فەلەستینی لە فەتوایەکدا مامەڵە کردنی لەگەڵ کۆمپانیای زارا حەرام کرد و داوای لە سەرجەم دامەزراوە و دەستەی فەتوای ئیسلامی لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی کرد هەمان هەڵوێستیان هەبێت تا ئەو کاتەی کۆمپانیاکە گرێبەستەکەی لەگەڵ نوێنەرە ئیسرائیلییەکەیان کە “پاڵپشتیکار”ی تیرۆرە هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە خاوەنی تۆڕی زارای جیهانی بۆ جلوبەرگ لە ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵ سیاسەتمەداری توندڕەوی وڵاتەکە ئیتمار بن غەفیر کۆبووەتەوە.

بن غەفیر بە یەکێک لەو سیاسییە ئیسرائیلیانە هەژمار دەکرێت کە دژی فەلەستینە، بەشێک لە هاوڵاتیانی فەلەستینیش ئەم چاوپێکەوتنەیان بە دژایەتیکردنی ئەوان و بڵاوکردنەوەی رەگەزپەرستی هەژمارکردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

جۆنسن جارێكی دیكەی خۆی كاندید دەكاتەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share