محەمەد بن سەلمان بە مەرج بەشداری لە پەیماننامەی ئیبراهیمی دەکات

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە، پشتراستیکردەوە کە وڵاتەکەی خواستی هەیە کە ببێتە بەشێک لە پەیماننامەی ئیبراهیمی، بەڵام بە مەرج.

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بە مەرجی جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی ئیـ.ـسرائیل و فـ.ـەڵەستین، محەمەد بن سەلمان رازی دەبێت بە بەشداریکردن لە پەیماننامەی ئیبراهیمی.

محەمەد بن سەلمان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، “دەمانەوێت ببینە بەشێک لە پەیماننامەی ئیبراهیمی، بەڵام دەمانەوێت دڵنیابین کە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی نێوان ئیسـ.ـرائیل و فـ.ـەڵەستین جێبەجێدەکرێت، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان ئەنجامدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

كۆمپانیای فەیسبووك و فەرمانبەرە باڵاكانی ڕەتیدەكەنەوە لەكاركەوتنی چەند كاتژمێریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هێرشی ئەلیكترۆنی بووبێت، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی بووە.…
Total
0
Share