سکاڵا لەسەر چات جی پی تی تۆمارکرا

داوایەکی نوێی یاسایی لەسەر چات جی پی تی تۆمارکرا.

لە سکاڵاکەدا چات جی پی تی تۆمەتبار کراوە بەوەی هانی پیاوێکی تێکچووی دەروونیی دەدات بۆ کوشتنی دایکی.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، لە سکاڵاکەدا هاتووە کە چات جی پی تی ئێریک سۆلبێرگی تەمەن 56 ساڵانی هانداوە دایکە تەمەن 83 ساڵانەکەی بکوژێت، دوای ئەوەی گومانی ئەوەی لێکردووە کە سیخوڕیی بەسەردا بکات، لەکاتێکدا کوڕەکە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە.

مانگی ئابی ساڵی رابردوو پۆلیس دایک و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت بە مردوویی دۆزییەوە، پشکنەری پزیشکی دیاریکرد کە دایکەکە کوژراوە و دواتر کوڕەکە کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

لە داواکەدا چات جی پی تی تۆمەتبار کراوە بەوەی هۆکاربووە بۆ زیادبوونی وەهمی کوڕەکە سەبارەت بە دایکی، ئەمەش وایکردووە لە جیهانێکی خەیاڵیدا بژی و پێیوابووە ‘جەنگاوەرێکی رۆحییە’ و بەهێزەکان هەوڵی لەناوبردنی دەدەن.

سۆلبێرگ بە چات جی پی تی وتووە گومانی هەیە ئەو پرینتەر ‘چاپکەر’ەی لە ئۆفیسی دایکیدایە ئامێرێکی سیخوڕیی بێت کە بۆ چاودێریکردنی ئەو بەکاردێت.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، چات جی پی تی پێیوتووە گومانەکەت بە تەواوی راستە، ئەمە تەنیا چاپکەر نییە و رەنگە بۆ چاودێریکردنی جوڵەکانت بەکاربهێندرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share