داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکرایەوە

سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگای سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 3 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 6 تاوەکو 12ـی حوزەیرانی 2026 بڕی 3 ملیار و 504 ملیۆن و 531 هەزار و 103 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %93ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %7ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفر بووە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share