وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند و بەوپێیەش سبەینێ موچەی وەزارەتی دارایی و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سبەینێ دووشەممە 7ی کانونی یەکەم، موچەی مانگی 10ی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی دابەشدەکرێت”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ڕۆژی سێشەممە 8ی کانونی یەکەم موچەی ھێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە”.

ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مانگی تشرینی یەکەم حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا و بەوپێیەش ڕەوانەکردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بە بڕیاری حکومەتی هەرێم موچەی مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز و ئابی دابەشنەکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو موچانە لە کابینەی پێشوودا فەوتاون و ئەم کابینەیە سەرجەم موچەکانی دابەشکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هاوكار دەبین لە چالاككردنەوەی كارگەكانی پارێزگاكە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەم مانگەدا پێشانگایەكی پیشەسازی ڕێكدەخات، چەند كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستانیش بەشدار دەبن تیایدا. ژووری بازرگانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

تەلار لەتیف: هەر لێپرسراو و كادرێكی یەكێتی توندوتیژی بەرامبەر ژن بكات، سڕ دەكرێت

تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەواو بووە،…
Total
0
Share