جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە

لە بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2630 دۆلاری ئەمریکی و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 گەیشتە، 564 هەزار دینار.

نرخی زێڕ، لەدوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دابەزینێکی باشی بەخۆیەوە بینی و نرخی ئۆنسەیەک تاوەکو 2560 دۆلار دابەزی، بەڵام جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.

بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوون لەو بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆ زێڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکان بەم جۆرە مامەڵەی پێوەکرا:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 به 564 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 به 484 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 به 592 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 به 645 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی سزادانی مامۆستایان دەدرێت، نووسراوێك بۆ حكومەت دەنێردرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچوو و یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی مووچەی مامۆستایان…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن. لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share