سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 23 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە و بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دینارێکی خەرجنەکردووە بۆمان.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لیژنەکانمان تا ئێستا 23 هەزار پارچەزەوییان دابەشکردووە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دیناری بۆ خەرجنەکردوون.
وتیشی، بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت ستافی نوێ دابمەزرێندرێت و بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەو تیمانە تەرخانبکرێت، هیچ کامێک لەوانەمان بۆ نەکراوە و سەرجەم کارەکان بە خۆبەخشی ئەنجامدراون.