مێژووی پێکەوەبەستراوی یۆنانییەکان و هەسارەی مەریخ دەزانیت؟

پەیوەندییەکی کەلتووری، زمانەوانیی و مێژوویی لەنێوان هەسارە سوورەکەی ڕێگای کاکێشان و یۆنانییەکاندا هەیە و لێکۆڵینەوەییەکیش باس لە ڕووداوی گەردوونی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریی مێژوویی زانکۆی ئاسێنس لە یۆنان، مێژووییەکی پێکەوەبەستراو هەیە لە نێوان هەسارەی مەریخ و مێژوویی کۆنی یۆنانییەکان و ئەم پێکەوەبەستنەش لەسەر مێژووی دێرین و کەلتووری هەزاران ساڵە؛ زمان و بیروبۆچوونەکانە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، مەریخ خاوەنی دوو مانگە و کە بە فۆبۆس و دیمۆس ناسراون (ئەمەش بۆ کەلتووری مێژوویی و فەلەکناسیی یۆنانییەکان دەگەڕێتەوە)؛ فۆبۆس بە مانای “ترس” و دیمۆس بە واتای”تۆقین” دێن و ناڕێک و پێکەکەشیان بۆ بچووکی قەبارەیان دەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو مانگەکە درێژیان 12.6 کیلۆمەتر تا 22.2 کیلۆمەتردایە، و ئەمەندەش قەبارەیان گەورەنییە کە ببێرتە هۆی ئەوەی خود هێزی کێشکردنیان بۆ درووستبێت و بەو هۆیەشەوە شێوەیەکی نیمچە گۆی و هێلکەیی بۆ درووستببێت، لە ئێستاشدا هەردوو مانگەکەی هەسارەی مەریخ یەکێکیان دوور دەکەوێتەوە و یەکێکیشیان بەرەو پێکدادان لەگەڵ خودی هەسارەکەدا نزیک دەبێتەوە.

لەبارەی دوور کەوتنەوە لە خولگەی هەسارەی مەریخ و نزیکبوونەوە تا پێکدادان ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، دیمۆس بەهێواشیی دوور دەکەوێتەوە و فۆبۆسیش تادێت لە هەسارە سوورەکە نزیک دەبێتەوە، ئەگەر ئەم بابەتەش بە کەلتوورەوە ببەستینەوە؛ “تۆقین و ئافات” لە هەسارەی مەریخ نزیکدەبێتەوە و “ترس”ـیش لە هەسارە سوورەکە دووردەکەوێتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەکەش، بۆگەڕانەوە بۆ کەلتوور و مێژووی یۆنانییەکان؛ ئەمە دیاردەیەکی مێژووی سەرلەنوێ دووبارەدەکاتەوە دیاردەکەش سەرلەنوێ نوێبوونەوە و زیندوو بوونەوەی هەمیشەیی و ئەمەش پەیوەستە بە کەلتووری یۆنانییە کۆنەکانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share