فاتیمە خویشوەند، بۆ گەیشتن بە “بوکی مردوو” و “ئەنجیلینا جولی” خۆی لە زیندان بینییەوە

فاتیمە خویشوەند ئەو کچە 19 ساڵە ئێرانییەی کە وەک خێزانەکەی پێشتر ڕایانگەیاندووە نەخۆشی دەرونی هەبووە و بەهۆی ئەوەی هەوڵیداوە بە هەرجۆرێک بێت بگات بە بەناوبانگی خۆی لە زینداندا بینییەوە.

فاتیمە خویشوەند دەموچاوی بەناوبانگی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساڵێک پێش ئێستا زیندانیکرا و لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سایتی ڕکنای ئێرانی دەڵێت، “دادگا حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووم، بەڵام هیوادارم ئەم حوکمە کەمبکرێتەوە”.

سەعید دەهقان، یەکێک لە پارێزەرەکانی دۆسیەی فاتیمە دەڵێت، ئەو هیچ تاوانێکی نەکردووە کە بخڕێتە چوارچێوەی مادەیەکەوە و تەنها وێنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جێگەی سەرنج بووە.

فاتمە خویشوەند چۆن بووە “سەحەر تەور” یان ئەنجیلنا جولی؟

فاتیمە خویشوەند، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین نازناوی هەیە لەلایەک وێنەکانی بڵاودەکەنەوە و پێ دەڵێن، “سەحەر تەور” یان “ئەنجیلینا جولیی ئێران”، بەڵام ئەو زیاتر بەدوای جۆرێک کەسێتی ئەنیمەیشنییەوە بووە بەناوی Corpse Bride
بوکی مردوو.

فاتیمە خویشوەند، بەهۆکاری بەناوبانگی زیادی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  و بەتایبەت ئینستاگرام، لەلایەن میدیا جیهانییەکانیشەوە گرنگی پێدرا ئەمە بووەهۆی دەستگیرکردنی و گواستنەوەی دۆسییەکەی بۆ دادگای ئینقلابی ئیسلامی.

دوای دەستگیرکردنی فاتیمە ساڵی ڕابردوو، دانپێدانانێکی بڵاوکرایەوە و ئەو لە دانپێدانانەکەدا وتی، “من ئارەزوی بەناوبانگیم هەبوو، هەمیشە حەزمکردووە لە کەسێتی ئەنیمەیشنی “بوکی مردوو
” بچم و هەوڵمداوە بە نەشتەرگەری جوانکاری، یان دەستکاریکردنی وێنەکان بە فۆتۆشۆپ، شێوەم بچێتە سەر ئەو ئەکتەرە ئەنیمەیشنییە”.

بوکی مردوو، فیلمێکی ئەنیمەیشنی ساڵی 2005 ە و لە دەرهێنانی تم برۆن و مایک جانسۆنە، کۆمپانیای برایانی وارنەر بەرهەمیهێناوە، فیلمکە باسێکە لە نێوان ژیانی مردوان و زیندووەکاندا و ئەوانەی کە زیندوون ژیانێکی پڕ لە دەردەسەری دەبەنە سەر و ژیانی مردووەکانیش پڕ لە ڕەنگ و شادە.

وەک خۆی دانیپێدا دەنێت، ئەو وێنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خۆی یان بەکارهێنەران دەستکارییان کردووە و وێنەی ڕاستی فاتیمە لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کەمە.

بەپێی وتەی خۆی فاتیمە بەهۆی جیابوونەوەی دایک و باوکیەوە توشی دۆخێکی دەرونی قورسبووە و نەیتوانییوە خوێندن تەواوبکات.

فاتیمە زۆرجار بەهاوکاری هاوڕێکانی یان دایکی ڤیدیۆ و وێنەی لە خۆی گرتووە و پاشان دەستکاریکراوە و هەندێکجاریش بە تەورێکەوە دەرکەوتووە، بۆئەوەی ترسناکتر دەربکەوێت.

دۆسیەی فاتیمە وەک وێنەکانی لەناو لایەنگرانی و هەتا بەرپرسانی ئێرانیش گفتوگۆی لەسەرە و بەشێک لە بەرپرسانی ئێران پێیانوایە هیچ تاوانێک لە دۆسیەی فاتیمەدانییە و ناکرێت لەسەر بەناوبانگی یان بڵاوکردنەوەی وێنە کەسێک 10 ساڵ زیندانیبکرێت.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە كارەساتی بەسەردا هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share