دوای 77 ساڵ پارچەكانی فڕۆكەیەكی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم دۆزرانەوە

فڕۆكەیەكی ئەمریكی كە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا بە 13 سەرنشینەكەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای 77 ساڵ پارچەكانی دۆزرانەوە.

ڕووداوەكە لە هەفتەی یەكەمی ساڵی 1945دا ڕوویدا، كاتێك فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە جۆری “C-46” كە 13 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە باشووری چینەوە فڕی و دواتر لە شاخێكی ناوچەكە بەهۆی باهۆزەوە ونبوو.

كڵایتن كوڵز ئەمریكییەكە حەز بە كاری سەركەشانە و گەڕان دەكات، ئەو لەسەر داوای كوڕی یەكێك لە قوربانییانی ڕووداوەكە، ماوەی چەند مانگێك سەرپەرشتیی هەڵمەتی گەڕان بەدوای پاشماوەكانی فڕۆكەكەی كردووە و دەڵێت، “دوای ڕووداوەكە هیچ لەبارەی فڕۆكەكەوە نەدەزانرا، ئێمە توانیمان پاشماوەكانی فڕۆكەكە لەسەر لوتكەی شاخێكی بەستەڵەك بدۆزینەوە”.

لە هەڵمەتی گەڕانەكەدا، چەندین كەسی ناوچەكە هاوكاربوون، بەدرێژایی چەندین مانگ لە قووڵایی ئاوە ساردەكان و سەر لوتكەی شاخە بەستەڵەكەكاندا گەڕاون، لەو ماوەیەدا سێ ئەندامی تیمی گەڕان لەسەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

شیرەر كە باوكی ئەفسەری سوپای ئەمریكا بووە و یەكێك بووە لە ئەندامانی تیمی فڕۆكەوانیی فڕۆكە ونبووەكە دەڵێت، “دڵخۆش و هاوكات غەمگینم بەم هەواڵە، من بەبێ باوك گەورەبووم، هەمیشە بیر لە دایكە داماوەكەم دەكەمەوە كاتێك دایكی منداڵێكی كۆرپە بووە، هەواڵی بێسەروشوێنبوونی هاوسەرەكەی پێگەیشتووە”.

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share