سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، قەیرانی غاز لە پارێزگای سلێمانی نەماوە و هەر هاوڵاتییەک کێشەی نەبوونی غازی هەیە، ئێمە بۆی دابین دەکەین.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەتوانین ئێستا بڵێین شتێک نەماوە بە ناوی قەیرانی غاز و کۆتایی هاتووە، چونکە سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی چەند جارێک لە ڕێگەی فۆڕمەوە غازیان وەرگرتووە.
دەشڵێت، ئێمە بەردەوامدەبین لە دابینکردنی غاز بۆ هاوڵاتییان، هەرکەسێکیش غازی نەبێت، ئێمە خۆمان بۆی دابیندەکەین.