بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، “کۆتا جار گۆڕێک لە سەماوە هەڵدرایەوە، کە 150 روفاتی تێدابوو، کە هەموویان ژن و منداڵ بوون، هەروەها گۆڕێکی زۆری دیکەش هەیە کە پێویستە پەلەبکرێت لە هەڵدانەوەیان”.

وتیشی، لەبارەی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەی کە تائێستا هەڵنەدراونەتەوە و بەمدواییە دۆزراونەتەوە، داوایان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، ئەوانیش هەڵبدرێنەوە.

دەشڵێت، سودانی رەزامەندیی نیشانداوە و نوسراوێکی بۆ دەزگای شەهیدانی عێراق کردووە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share