پۆلیسی گەرمیان: لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە دەبێتە ژێر دەڕاسەوە و گـ.ـیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی زنانە، لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە چووەتە ژێر دەڕاسەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی وارانی سەر بە ناحیەی زنانەوە، تـ.ـەرمی منداڵێک بەناوی عەلی عیماد مەدحەد، لەدایکبووی ساڵی 2014 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار، بە وتەی کەسوکارەکەی، لە کاتی دروێنە منداڵەکەیان لەگەڵدا بووە، منداڵێکی هەشت ساڵان کە منداڵی شۆفێری دەڕاسەکە بووە، دەستکاری ئۆتومبێلەکەی باوکی کردووە، لە کاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە، ناوبراوی سەرەوەی شێلاوە و لە ئەنجامدا گـ.ـیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share