وەزارەتی دارایی: سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەكات

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەكات و ئەوەش دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لە دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە رۆژی پێنجشەممە وەك شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت و دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاكانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە راستەوخۆ خشتەی مووچەی دام و دەزگاكانی دیكەش رادەگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
Total
0
Share