رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی یەک رۆژ، رێگای نێوان (سۆران – چۆمان) دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، بۆ ماوەی یەک روژ، لە 27ـی 7ـی 2025، بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێكی رێگای (سۆران – چۆمان) لە نزیك گوندی ئۆمەراوە، رێڕەوی هاتن لە (چۆمان) بۆ (سۆران) لە كاتژمێر 7ـی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 10ـی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دادەخرێت.

دەشڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن رێگای (ره‌زان – كانیەزیل – دارولسەلام) بەكاربێنن و رێڕەوی چوون لە (سۆران) بۆ (چۆمان)، كراوە دەبێت.

داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، هاوكاریی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچوی چۆمان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دوکانانەی تابلۆی ریکلامی بازرگانییان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە لێیبکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share