وەزارەتی پەروەردە: هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانمان بڵاونەکردووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانمان بڵاونەکردووەتەوە.

پەیمان خواجە محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکەینەوە کە وەزارەت هەر ڕاگەیەندراوێکی هەبێت لە پەیجی ڕەسمیی وەزارەت بڵاویدەکاتەوە.

دەشڵێت، لە دوێنوە هەندێک پەیج هەواڵی بڵاوکردنەوەی نمرەی پۆلە ناکۆتاکانیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) بکەن، ئەو هەواڵە بنەمای نییە و وەزارەت هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانی بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا پەیجی ڕەسمیی وەزارەت بکەنە سەرچاوەی ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەت .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share