لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی زه‌رد و ناوچه‌ی سه‌وز” ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌یانوت نه‌خێر وانییه، به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ین، كه ئێمه ده‌مانوت نادادپه‌روه‌ریی هه‌یه، ئه‌وان ره‌تیانده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا ئەوان باشترین ئیعترافیان كرد، كه جیاكاریی هه‌یه، ئه‌ویش كاتێک كه پڕ‌ۆژه‌یه‌ک ده‌كرایه‌وه، ده‌یانوت ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی ئێمه‌یه وه‌كو پارتی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كه به ته‌واوی به حزبیكراوه.
میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گه‌یشتینه کۆتا قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه سه‌رجه‌م میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌موو میدیاكارانی یه‌كێتی هه‌ڵگری ئه‌و سیاسه‌ت و په‌یامه بوون، كه له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه داڕ‌ێژرابوو، به‌تایبه‌ت په‌یامه‌كانی سه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانی، كه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕ‌ێنراوه‌كانیش ئاڕ‌استه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری ئه‌و ناوچانه ده‌كرا، ئێمه پابه‌ندبووین به‌و سیاسه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بووین.
میدیای یه‌كێتی هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌رپرسیارانه و دوور له رق و كینه و چەواشەکاریی بوون
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، میدیای یه‌كێتی هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌رپرسیارانه، بابه‌تیانه، دوور له رق و كینه و چه‌واشه‌كاریی بووین، به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌تی میدیای ركابه‌ری ئێمه كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، كه‌متر په‌یامه‌كانیان تایبه‌تبوون به به‌غداد و ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون، به بژێوی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌تی پرسی مووچه، پرسی بوودجه و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، زیاتر هه‌وڵیانده‌دا جۆرێک له چه‌واشه‌كاریی بكه‌ن و هێرشیانده‌كرده سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵیانده‌دا بابه‌تی مووچه له بیری خه‌ڵكی كوردستان ببه‌نه‌وه، ده‌هاتن ده‌نگده‌ر، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ندێک بابه‌تی لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵده‌كرد، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وان سوودێكی گرنگی هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ندێک خاڵ و ره‌هه‌ند و پرسی لێڵ هه‌بوون، له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا زۆر رۆشن و زوڵاڵ كراونه‌ته‌وه.
له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا باشترین ئیعترافیان كرد کە جیاكاری هه‌یه
له درێژه‌ی نووسینەکەدا، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، یه‌كێک له‌و خاڵانه ئه‌وه‌بوو كه ئێمه هه‌میشه ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی زه‌رد و ناوچه‌ی سه‌وز” ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌یانوت نه‌خێر وانییه، به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ین، كه ئێمه ده‌مانوت نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌وان ره‌تیانده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا خۆیان وه‌ڵامی خۆیان دایه‌وه و باشترین ئیعترافیان كرد، كه جیاكاری هه‌یه، ئه‌ویش كاتێک كه پڕ‌ۆژه‌یه‌ک ده‌كرایه‌وه، ده‌یانوت ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی ئێمه‌یه وه‌كو پارتی و پڕ‌ۆژه‌كه‌ی ئێمه‌یه وه‌ک پارتی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كه به ته‌واوی به‌حزبی كراوه و نه‌ک شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، به‌ڵكو به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ش نه‌بوو، به‌ناو به‌شداریی هه‌بوو، چونكه بینیمان هه‌ندێک له وه‌زیره‌كان قسه‌یانده‌كرد و هه‌ندێكیشیان به ره‌سمی قسه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام لای خه‌ڵک قسه‌یانده‌كرد، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌انیش كاتێک كه پڕ‌ۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، یان خستوویانه‌ته بواری جێبه‌وجێكردنه‌وه، دوای ته‌واوبوونی پڕ‌ۆژه‌كه نه‌ك پرسیان پێنه‌كراوه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كه به ره‌سمی بكه‌نه‌وه بانگێشت نه‌كراون و مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی پڕ‌ۆژه‌كه، وه‌زیره‌كان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه و به‌شدارییان نه‌كردووه.
لایه‌نه‌كانی له‌حكومه‌تدا به‌شداربوون شه‌ریكی راسته‌قینه نه‌بوون
له‌تیف نێروه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی له‌حكومه‌تدا به‌شداربوون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شه‌ریكی راسته‌قینه نه‌بوون و ئه‌م ئیعترافه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، یه‌كێتییه‌كان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانی سوورتر ده‌كات، جددیتر ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناچینه ناو حكومه‌تێكه‌وه كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر هه‌یمه‌نه و له‌ژێر ئیراده‌ی تاكه لایه‌نێكی سیاسی بێت، به‌شداری له حكومه‌ت و كابینه‌یه‌كی نوێ‌دا ناكه‌ین، كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت بێت كه پڕ‌ۆژه‌ی وه‌زاره‌تێكی غه‌یری پارتی، بكرێته پڕ‌ۆژه‌ی پارتی، به‌شداری له‌حكومه‌تێكدا ناكه‌ین، كه ئه‌گه‌ر پڕ‌ۆژه‌یه‌ک له لایه‌ن جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه بكرێته‌وه، بڵێن به‌حزبی كراوه، به‌ڵام پڕ‌ۆژه‌یه‌ک له لایه‌ن پارێزگارێكه‌وه بكرێته‌وه، بڵێن ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م جیاكاریی و نادادپه‌روه‌رییه، كه ئه‌وان خۆیان ئیعترافیان كرد.
به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆشنبوو
راشیگه‌یاند، به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆشنبوو، زانییان ئێمه به چ شێوازێک، سیاسه‌ت و پلانێک ده‌مانه‌وێت بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان باشتربكه‌ین و ئه‌وانیش سه‌رقاڵی ده‌ستكه‌وتی حزبین و ده‌یانه‌وێت هه‌رچی كارێک، هه‌رچی پڕ‌ۆژه‌یه‌ک و ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، بۆیاغێكی زه‌ردی حزبایه‌تی لێبده‌ن، ئه‌مه‌یه جیاوازی ئێمه و ئه‌وان.
له‌تیف نێروه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه به خه‌ڵكی كوردستان، هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌نگده‌ران ده‌ڵێت، كه هاوسه‌نگی چه‌نده گرنگه، بگه‌ڕ‌ێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه گرنگه هه‌موو ده‌نگده‌رێک به‌رله‌وه‌ی ده‌نگبدات، بیر له گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئەم هاوسه‌نگییه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جیاكاری و ناوچه‌گه‌رێتی نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی حزب قۆرخی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ی نه‌مێنێت، به‌ڵكو حكومه‌تێک بێت، خزمه‌ت به‌هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌بێ جیاوازی.