حکومەتی عێراق لە 23 وەزارەت پێکدێت، لە دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی، 14 وەزارەت متمانەیان پێدرا و 9 وەزارەت کەوتە دوای جەژن.
هاوکات بە بڕیاری عەلی زەیدی، 8 لەو وەزارەتانەی کە ماون جگە لە وەزارەتی ناوخۆ، لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن تا ئەو کاتەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانە بە وەزیرە نوێییەکان دەدرێت.
ئەو وەزارەتانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن:
عەلی زەیدی: وەزیری بەرگری
فالح ساری: وەزیری پلاندانان
خالید شوانی: وەزیری کار
عەبدولحسێن موسەوی: وەزیری پەروەردە
موسەننا تەمیمی: وەزیری کۆچ
فوئاد حسێن: وەزیری ئاوەدانکردنەوە
سروە عەبدولواحید: وەزیری ڕۆشنبیری
محەمەد نوری ئەحمەد: وەزیری لاوان
