وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات”.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێم لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، “لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆ بەردوامدەبین و دڵنیاین دەتوانین کێشەی مووچە چارەسەربکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی تەکنیکی سەردانی بەغداد دەکات.

ئەوە لەكاتێكدایە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەكی مانگی ئایار، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی نیسان (4)یان وەرنەگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات…
Total
0
Share