بەغداد دووەم قەرەباڵغترین شاری وڵاتانی عەرەبییە

خەمڵاندنێکی نوێ دەریدەخات کە بەغداد دووەم قەرەباڵغترین شاری وڵاتانی عەرەبییە.

بەگوێرەی نوێترین خەمڵاندنی دامەزراوەی World Population Review بۆ ساڵی 2026، شاری بەغدادی پایتەختی عێراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی گرتووە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە.

لە ریزبەندییەکەدا شاری قاهیرە بە جیاوازییەکی زۆر و بە 23.5. ملیۆن کەس لە پلەی یەکەمدا دێت، لە کاتێکدا بەغداد بە 8.3 ملیۆن کەس پێش شاری ریازی پایتەختی سعودییە کەوتووە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە 8 ملیۆن کەس.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share