راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان بەردەوامە و هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكرێت وەزیری دارایی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكان نەبووبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكان بووە لەگەڵ وەفدی هەرێم كە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی عێراق جەختی لە بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووەتەوە لەپێناو وردبینكردن لە لیستەكان وپشتراستكردنەوەی لیستەكانی مووچە و تێچووی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی هەمواری پێویست لە زووترینكاتدا لە هەمانكاتدا كاری لیژنە هاوبەشەكان لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا نوێكردنەوەی ساڵانە‌ی ئۆتۆمبێل پێویستە بەئامادەبوونی ئەو کەسە ئەنجام بدرێت کە مۆڵەتەکەی بەناوەوەیە، یان…
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share