وەزارەتی کشتوکاڵ: جرج و مشک لەناودەبەین

وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاند، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی هانتا، جرج و مشک لەناودەبەین.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی 12ی ئایاری 2026، لیژنەی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا ئەنجامدا.

دەشڵێت، ئەم نەخۆشییە لەنێوان ساڵانی 1950 تاوەکو 1953 بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا و لە ساڵی 1978 لە وڵاتی کۆریای باشوور دەستنیشانکراوە، تاکو ئێستا ڤاکسین بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ڤایرۆسی هانتا بەهۆی جرج و مشک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردن دەگاتە 50% بەهۆی نەخۆشیی HPS، بۆ پاراستنی گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە جەختی لەسەر کرایەوە:

1- هەڵمەتی قڕکردنی جرج و مشک دەستپێبکات لە هەموو فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و ئەو شوێنانەی جرج و مشکیان لێیە، پێویستە ماددەی لەناوبردنی قڕکەرەکان دابنرێت لە کارگەکانی ئالیکی پەلەوەر، پڕۆژەکانی پەلەوەر، کوشتارگەکان، کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی، کارگەکانی ئامادەکردنی گۆشت، دوکانی قەسابەکان.

2- ڕێگانەدان لە خاڵە سنوورییەکان بە هاتنە ژوورەوەی هامستەری جوانی (قرتێنەرەکان).

3- بەهاوکاریی سەندیکاکانی ڤێتێرنەری، کۆگاکانی خواردنی سەگ و پشیلە ئاگادار بکرێتەوە بە لەناوبردنی جرج و مشک لە کۆگاکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share