وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئاگر لەناو وێستگەی کەورگۆسک له هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە محاویلەی سەرەکی سووتا و بووە هۆی بچڕانی کارەبا له نێوان (هەولێر و دهۆک) و لە کارکەوتنی چەند یەکەیەک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا؛ تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، بارودۆخەکەیان ئاسایی کردەوە.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا کار بۆ چاککردنەوەی محاویلەکە دەکەن، تا ئەو کاتەش فیدەرەکانی سەر محاویلەکە دەخرێنە سەر محاویلەیەکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری کێشەی ئەو خوێندکارانە کرا کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێبدات بە مەبەستی…
Total
0
Share