فەرمانى پێدانى زەوى بۆ بەشێک لە مووچەخۆران دەرچوو

وەزارەتى پێشمەرگە دەرچوونى فەرمانى پێدانى زەوى بۆ زیاتر لە نۆ هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە رادەگەیەنێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی پرۆسەى دابەشکردنى زەوى، لە کۆی ئەو 18 هەزار و 879 ناوەى کە بە دوو وەجبە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی نۆ هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.

دەشڵێت، دەرچوونى فەرمانەکە بەپێى ئەم خشتەیەى خوارەوەیە:

– سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 114 ناو.
– سنووری پارێزگای هەڵەبجە 18 ناو.
– سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین 490 ناو.
– سنووری پارێزگای سلێمانی 627 ناو.
– سنووری پارێزگای هەولێر 3899 ناو.
– سنووری پارێزگای دهۆک 2413 ناو.
– سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 48 ناو.
– سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1544 ناو.

وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆڕمەکانیان تەواونەکردووە پەلەبکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە رێکوپێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەت و هاوکاربن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دووكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە…
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share