بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان/ وەزارەتی دارایی و ئابوری، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان/ وەزارەتی دارایی و ئابوری، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی بانکە حکومییەکان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە و لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.
دەشڵێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە لە ماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.