بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، وەک هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه به فڕۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه له سعودیە گیریان خواردووە، گەشتی عومرە بە رێگای ئاسمانی راگیرا.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمدا هاتووە، وه‌ك هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه به فڕۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه له سعودیه گیریان خواردووه به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆكه ناچاربوون به پاس بگه‌يێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه تا هه‌موو ئه‌و عومره‌كارانه‌ی له‌وێن له نزیكترین كاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومره له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ده‌كەینەوە له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ گه‌شتێكی عومره به رێگه‌ی ئاسمانی رێكنه‌خه‌ن تا رێگایان پێدەدەینەوە.
داوایشیکرد، بریكاره‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراقی هه‌وڵبده‌ن به زووترین كات عومره‌كارانی كوردستان له سعودیه بگه‌ڕێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.