کادیرێکی پارتی بەهۆی بوونی زوڵم و نادادپەروەری وازی لەو حزبە هێنا

زێرەڤان زێباری، کادیری پارتی وازهێنانی خۆی لەو حزبە ڕاگەیاند و دەڵێت، بەهۆی زوڵم و نادادپەروەرییەوە بووە.

زێرەڤان زێباری، کارگێڕی لقی 9ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، ڕایدەگەیەنم کە لەمڕۆوە من ئەندامی پارتی نیم و هیچ پەیوەندییەکم بەو حزبەوە نەماوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارەی لەپێناو بەدەستهێنانی پلە و پۆست و ماڵی دنیا نییە؛ بەڵکو لەبەر بوونی نادادپەروەری، زوڵم، زەوتکردنی ماف، جێبەجێنەکردنی یاسا بە ڕاستی و دروستی و ڕێگریکردن لە کاروباری دادگا بووە، کە یەکێک لە نموونەکانیش، ڕێگریکردن لە مافی من بووە کە لە ساڵی 2017ـوە تاوەکو 2026، بە هەموو ڕێکارێکی نایاسایی و نووسراوی ڕەسمی، داوای مافی خۆمم کردووە.

نووسیویشیەتی، سەرەڕای ئەوەی پێشتر داوای مافی خۆی كردووە و فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیش هەیە، هێشتا مافی ڕەوای خۆی پێ نەدراوە، بۆیە ئەمە دوایین بڕیاریەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی چاوەڕوانیی بڕیاری خەرجكردنی بودجەیە

پەرەپێدانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، نوسراویان بەرزكردووەتەوە و…
Total
0
Share