وەزارەتى خوێندنى باڵا: لە زانکۆ و پەیمانگەکان هەزار و 623 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە زانکۆ و دامەزراوەکانى ئەو وەزارەتە، هەزار و 623 مامۆستا و فەرمانبەر، خانەنشینی دەیانگرێتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، بریکارى وەزارەت، راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى، لە ڕێورەسمێکدا 29 فەرمانبەر و مامۆستا لە دیوانى وەزارەتەکە خانەنشین بوون و لەلایەن وەزیرەوە، بڕوانامەى ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە كەمبكاتەوە بۆ 60 ساڵی كە ئەمەش وادەكات ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە دەزگا و دامەزراوە و ناوەندە حكومییەكان خانەنشین بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران. لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان. وەزارەتی…
Total
0
Share