پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی چاوەڕوانیی بڕیاری خەرجكردنی بودجەیە

بەردەركی سەرای سلێمانی

پەرەپێدانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، نوسراویان بەرزكردووەتەوە و چاوەڕوانی بڕیار و وەڵامن.

سەرەتای ئەمساڵ شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی سەگ و ئاژەڵە بێلانەكان دەستپێكرد و ژمارەیەكیانی لە شێڵتەرێكدا كۆكردەوە، بەڵام بەهۆی زۆریی پێداویستییەكانی شێڵتەرەكە لەڕووی پێدانی خۆراك و چاودێریكردن و كەمی داهاتی بەردەستەوە لە مانگی شوباتدا وەرگرتنی سەگە بێلانەكان ڕاگیرا.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرۆكی شارەوانی بە نوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی شارەوانی كرد كە پەناگەكە پێویستی بە بودجەیەكی هەمیشەیی هەیە، لەوكاتەوە چاوەڕوانی دابینكردنی ئەو بودجەیەین.

وتیشی، “پەناگەكە ماوە و ژمارەیەك ئاژەڵی بێلانەی تیایە و بەپێی توانا خزمەت دەكرێت، بەڵام كۆكردنەوەی زیاتری ئاژەڵەكان ئۆتۆمبێل و كارمەندی پێویستە”.

سەرەڕای پێویستیی بە بودجە و كەمی تواناكان، بەڵام كۆكردنەوەی ئاژەڵان بە بڕی كەم و دیاریكراو درێژەی هەیە، زەردەشت ڕەفیق وای وت.

دەربارەی زۆربوونیشیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان نمونەی ئەوەی هێنایەوە لە بەردەركی سەرای سلێمانی ئەگەر 10 سەگی لێبێت، كۆی بكەرەوە، سبەی 10 سەگی دیكە هاتووەتە شوێنی، هۆكارەكەشی بەربڵاوی ئاژەڵە بێلانەكانە، كە پێویستی بە پلان و كاری گەورەترە بۆ بنەبڕكردنی.

دووپاتیشیكردەوە، تەرخانكردنی بودجە بۆ پەناگەكە پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی داراییە، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانی بڕیار و ڕەزامەندی هەردوو وەزارەتن.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: عێراق بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە 10 شاخەوان لە هیمالایا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
Total
0
Share